٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٤٩
پێکهاتەی سیاسی هەرێم بە شکستی ئابووری سەربەخۆ و فرۆشی نەوت لاواز بوو

سیاسەتوانێکی ناسراوی کورد ڕایگەیاند کە شکستی سیاسەتی ئابووری سەربەخۆ و فرۆشی ڕاستەوخۆی نەوت و هەروەها بەڕێوە بردنی گشت پرسی بووە هۆی لاواز بوونەوەی پێکهاتەی سیاسی هەرێم.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  مەحموود عوسمان لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە دەوڵەت یناوەندی عێراق لە بنەڕەتدا بڕوایەکی بە سیستەمی فیدراڵی لە ئەو وڵاتە نییە و سەرەڕای ئەوەی کە فیدراڵی لە دەستووری ئەو وڵاتە نوووسراوە، بەڵام بەغدا بۆ کەم کردنەوەی دەسەڵاتی هەرێم هەوڵی زۆری داوە و ئامادە نییە ئەو مافەی کە لە دەستوور دراوەتە هەرێم، پێی بدات

 ناوبراو پێی وایە دەوڵەتی ناوەندی بەغدا لە جیاتی چارەسەر کردنی ناوچە جێ ناکۆکەکان و پرسی هێزی پێشمەرگە، ئاستی داواکارییەکانی هەرێمی بۆ وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەران هێناوەتە خوارەوە.

ئەو سیاسەتوانە کوردە زیادی کرد کە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پێویستی بە بودجە هەیە و ئامادەی سازش لەگەڵ بەغدا بە هەر شێوەیەک کە بووە و دەوڵەتی ناوەندیشلە ئەو هەلە کەڵکوەردەگرێت بۆ گوشار خستنە سەر هەرێم.

ناوبراو جەختی کرد کە دەوڵەتی هەرێم لە بەڕێوە بردنی سیاسەتی فرۆشی ڕاسەوتخۆی نەوت و ئابووری سەربەخۆ شکستی هێناوە و بە بێ وەرگرتنی بودجە لە بەغدا، ناتوانێت مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی خۆی بدات و هەر بەو بۆنەوە پێگە و پێکهاتەی سیاسی هەرێم لاواز بووەتەوە و بە بەڕێوە بردنی گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێم و هاتنی هێزەکانی دەوڵەتی فیدراڵ بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان و چوونە دەرەوەی تەواوی کوردەکان، پێکهاتەی هەرێمی زیاتر لە ڕابردوو لاواز کردووەتەوە.

342/